19:16 PM   IRAQ
FRIDAY, 28 JANUARY 2022
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
WEDNESDAY, 27 MAY 2020 - 18:43
دەروازەی سنووری بازرگان کرایەوە

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- وەزارەتی پیشە و کانگا و بازرگانیی ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری بازرگان لە نێوان ئێران و تورکیا بە شێوەی فەرمی کرایەوە.

کوردپرێس:

دەروازەی سنووری بازرگان لە نێوان ئێران و تورکیا لە مانگی ڕەشەمەی 1399وە بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا داخرا و ماوەی سێ مانگەی ئەو سنوورە بە داخراوی ماوەتەوە.

پاش ئەوەی چەندین جار هەوڵی جیدی بۆ کردنەوەی سنوورەکە درا لە ئەنجامدا وەزیری بازرگانی بە وەکالەت لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند دەروزاەی سنووری بازرگان بکرێتەوە.

هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییەی نێوان ئێران و تورکیا لە ئاستی باڵادا ئەنجام دەدرا و تەنانەت سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی بە بریکاری خۆی کردبوو کە هەموو مەزارەتە پێوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکە بە داخراوی نەمێنێتەوە.

سنووری بازرگان یەک لە دەروازە سنوورییە خاکییەکانی ئێرانە کە لە نێوان سنوورە زەمینییەکاندا پێگەیێکی تایبەت و هەرەگرینگی هەیە و دەوری تایبەت دەبینێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زەمینیدا.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه