19:11 PM   IRAQ
FRIDAY, 28 JANUARY 2022
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
WEDNESDAY, 29 JULY 2020 - 14:11
قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پترزبوورگ وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی شاری مەهاباد ڕایگەیاند کتێبی "قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پتەرزبوورگ" لە لایەن نووسەری مەهابادییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی.

کوردپرێس:

سیامەند جەوانبەخت بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند قایمەی نوسخە کوردییە دەستنووسەکان لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و ئەوەش هەنگاوێکی گرینگە کە لە بواری فەرهەنگ و توێژینەوەی کوردی هەڵگیراوە و دەتوانێت سەرەتایێک بێت بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێ لە توێژینەوە کوردییەکان.

کتێبی "قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پتەرزبوورگ" بەرهەمی مارگریتا ڕۆدنکۆ، بەشێکی هەرەگرینگ لە لیستی نوسخە دەستنووسەکان لە خۆ دەگرێت کە شلێر ئیبراهیم شەریفی وەرگێڕی مەهابادی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبی ڕووسی لە زانکۆی ئیسفەهان کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە.

کتێبەکە لە لایەن وەشانگەی "میراث مانا"ی ئێرانییەوە بڵاو کراوەتەوە و ئێستا لە بەردەستی خوێنەراندایە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه