19:18 PM   IRAQ
FRIDAY, 28 JANUARY 2022
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
MONDAY, 10 AUGUST 2020 - 19:59
کتێبی خەبات بۆ چیای کوردان کرایە کوردی

بەشی فەرهەنگ- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی "ژیر" لە شاری مەهاباد ڕایگەیاند کتێبی "خەبات بۆ چیای کوردان" بەرهەمی توماس شمیدنیگر وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و لەو بڵاڤگەیە چاپ کرا.

کوردپرێس:

یەعقووب خزری بەڕێوبەری بڵاڤگەی  ژیر لە شاری مەهاباد بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند کتێبی خەبات بۆ چیای کوردان بەرهەمی توماس میدنیگر نووسەری وڵاتی نەمسایە کە سەعدوون مازووجی و عەلی مازووجی نووسەر و وەرگێڕانی مەهابادی لە زمانی ئەڵمانییەوە کاری وەرگێڕانی کوردییان بۆ کردووە.

نووسەری کتێبەکە لەو بەرهەمەدا باسی کوردەکانی عەفرین و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و کوردە ئێزدییەکانی ئەو ناوچەیە دەکات.

خزری گوتیشی ئەو کتێبە سێ پێشەکی لە خۆ دەگرێت کە دوو پێشەکیی بە قەڵەمی نووسەری کتێبەکە نووسراوە کە بریتییە لە پێشەکیی خودی کتێبەکە و پێشەکییێک کە مافی وەرگێڕانی کتێبەکەی بەو دوو وەرگێڕە مەهابادییە بەخشیوە و پێشەکیی سێهەمیش لە لایەن وەرگێڕانەوە نووسراوە. کتێبەکەش 10 بەش لە خۆ دەگرێت و کۆی لاپەڕەکانی دەگاتە 272 لاپەڕە و کۆی 1000 بەرگی لێ چاپ کراوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه