19:04 PM   IRAQ
FRIDAY, 28 JANUARY 2022
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2020 - 14:40
هەناردەکردن لە هێڵی ئاسنی ورمێوە دوو هێندە زیادی کردووە

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ناردنکاری لە هێڵی ئاسنی ورمێوە لە 5 مانگی سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە دوو هێندە زیادی کردووە.

کوردپرێس:

شاپوور ئەسڵانی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پەرە بە کەرتی هەناردەکردنی کاڵا ئێرانییەکان لە هێڵی ئاسنی ورمێوە دراوە و لە 5 مانگی یەکەمی ساڵی 1399دا ناردنکاری لەو هێڵە ئاسنەوە دوو هێندە زیادی کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بە ڕێژەی هەناردەکردن لە هێڵی ئاسنی ورمێ کرد و گوتیشی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 67 هەزار و 513 کاڵا لە هێڵی ئاسنی ورمێوە ناردنکاری بۆ دەرەوەی وڵاتی ئێران ئەنجام دراوە.

ئەسڵانی زیادیشی کرد: ناردنکاری لەو میحوەرەوە بە ڕێژەی 90 لە سەد زیادی کردووە و لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 74 هەزار و 866 تەن کاڵا لە هێڵی ئاسنی ورمێوە بەرەو دەرەوەی وڵات ناردنکاری ئەنجام دراوە.

شایانی باسە هێڵی ئاسنی ورمێ دەگاتە سنووری نێوان ئێران وتورکیا و یەکێکە لە دەروازە سنوورییە زەمیینییەکانی ئێران کە لە سەردەمی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، لە تەنیشت سنوورەکانی حاجی ئومەران و باشماخ و پەروێزخان و خەسرەوی تا دەگاتە مێهرانی ئیلام ،وەک چەند سنووری زەمینیی کارا و بەکەڵک لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەکارهێنراوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه