12:41 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 JANUARY 2022
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
TUESDAY, 1 DECEMBER 2020 - 12:13
پاسەوانانی سنووری ئێران و عێراق لەسەر بابەتی ئاسایشی سنوورەکان کۆ بوونەوە

بەشی ئێران- شاندێکی پاسەوانی سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە 15 کەس پێکهاتوون، عەمیدی دووەم، یەحیا حوسێنخانییە. شاندی پاسەوانی سنووری عێراقیش 13 کەسن و عەمیدی مافپەروەر حەمماد فازڵ دزەیی سەرۆکایەتییان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەو کۆبوونەوەیە، شاندە ئێرانییەکە لە شنگلبانە لە سۆران کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت، شاندەکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە تاوەکوو سبەی و ئەوکاتە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان دەبەستن.

بابەتی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکە؛ ئاسایشی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستانە، بە دروستیش ئەو ناوچە سنوورییانەی دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و سنووری سیدەکان.

پاسەوانی سنووری عێراق سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و ئەرکی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی لەئەستۆیە، هەروەها شاندە ئێرانییەکەش تایبەتن بە پاراستنی ئاسایشی سنوور لە سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه