22:15 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 OCTOBER 2021
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
FRIDAY, 25 DECEMBER 2020 - 11:42
بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی «ئەلجەزیرە»ی وتووە: باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئێستاش لە بینای باڵیۆزخانەکەدا ئامادەیە و ئەو باڵیۆزخانەیە بەشێوەی ئاسایی درێژە بە کارەکانی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی میدل ئیست نیووز بڵاوی کردەوە: بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەلجەزیرەی وتووە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئێستاش لە بینای باڵیۆزخانەکەدا ئامادەیە و ئەو باڵیۆزخانەیە بەشێوەی ئاسایی درێژە بە کارەکانی دەدات.

ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە پاراستنی هاووڵاتییان و کارمەندانی باڵیۆزخانە و ئاسایشی موئەسیساتی ئەمریکی لە سەرووی ئەولەویەتەکانی ئەمریکادایە.

بەرپرسە ئەمریکییەکە زیاتر وتی «ماسیۆ تولەر» باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئێستاش لە بینای باڵیۆزخانەکەدا ئامادەیە و ئەو باڵیۆزخانەیە بەشێوەی ئاسایی درێژە بە کارەکانی دەدات.

پێشتر ماڵپەڕی هەواڵی «axios»ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا كە دوێنێ شەو بڵاوی كردووەتەوە، نووسیویەتی "دوو شوێن لە عێراق هەن كە ئیدارەی واشنتۆن بیری لێ كردووەتەوە بۆ ئەوەی باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدای بۆ بگوازێتەوە". ئەوەش لە ساڵۆگەڕی تیرۆری سەردار شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بەبۆنەی ئەو ڕاپۆرتە ئەمنیانەی لەبارەی ئەگەری هێرش کردن بۆسەر باڵیۆزخانەکە بڵاو بووبوونەوە.

هەروەها پێشتر «میدل ئیست نیووز» بەڵگەیێکی نهێنیی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاو کردبووەوە کە باسی لە بەرنامەڕێژیی ژمارەیێک گرووپی چەکدار کردبوو بۆ هێرشی بەربڵاوی مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نزیکیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەر لە ساڵۆگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی.

ژەنراڵ کێنت مەکینزی فەرماندەی سێنتکام جەختی کردەوە کە هێرشەکەی دووشەممەی ڕابردوو گەورەترین هێرش بووە لە ساڵی 2010وە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار بە میدل ئیست نیووزی وتووە لەو هێرشەدا 23 مووشەک بەکار هێنرابوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه