11:17 PM   IRAQ
SATURDAY, 27 FEBRUARY 2021
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
ڕووسیا و تورکیا ڕێکەوتنێکی گوماناوییان لەسەر عەین عیسا کردووە
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: لەسایەی بێدەنگیی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا؛ ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنەسەر عەین عیسا دابڕانی ناوچەی جزیرە و کۆبانی لە یەکترە.

132 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 132 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 54 هەزار و 404 حاڵەت.

59 کەسی دیکە لە پارێزگای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 52 کەس.

254 قوربانی و 19 هەزار و 102 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 254 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

زانایێکی کوردی بواری فیزیا مەدالیای زانستیی هێرتزبێرگ-ی پێشکەش کرا

بەشی کوردستان- پرۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای کورد لە بواری فیزیادا، لەلایەن ئەنجومەنی فیزیازانانی کەنەداوە مەدالیای زانستیی هێرتزبێرگی پێشکەش کرا.  





















هه‌واڵی گرینگ
وتار

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه